كۆیە.. لە رووداوێكدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە كۆیە گیانلەدەستدانی شۆفێرێك و برینداربوونی یەكێكی دیكەی لێكەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ لەناو شاری كۆیە و لە نزیك مزگەوتی خێرخوازان رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و، شۆفێرەكەی دیكەش برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share