ماوەی سێ ڕۆژ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت

بەپێی پێشبینیی وێبسایتەکانی کەشناسی، ماوەی سێ ڕۆژ ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، تا ڕۆژی دووشەممە 24ی ئەم مانگە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک ناوچە خێرایی با زیاد دەکات، کە ڕەنگە لە هەندێک شوێن بگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆر دەردەکەوێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و شەپۆلی داهاتووش زیاتر پێشبینیی بارانی لێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: پێشەوا هەورامانی هەر خەریكی ئیشەكەی خۆت بە ماشەڵڵا زۆر بەخەستی دەیكەیت و پسپۆڕیت لێوەرگرتووە

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامێكی توندی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت،”پێشەوا هەورامانی بەناو…
Total
0
Share