بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا زیاتر 30 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 163 کەسیان داخڵکراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە 1 ی حوزەیرانەوە تا 30 حوزەیران 30 هەزار و 281 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، کە 23 هەزار و 552 یان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، هەزار و 500نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و 106 قەستەرە و 64 شەبەکە و باڵۆن ئەنجامدراون.