وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکات.. سەدر دەڵێت بێدەنگ نابین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیای بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و دوور لە بنەماکانی دراوسێیەتی ناویبردووە، هەروەها موقتەدا سەدر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە دەڵێت، “بێدەنگ نابین”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “حکومەتی عێراق ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕەتدەکاتەوە بە ڕەتکردنەوەیەکی تەواوەتی، هەروەها بەتوندی سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە خاکی عێراقدا دەکات لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین کە بەڕێگەی هێڵیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەکە دەکات”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژی بەوەکردووە، “عێراق ئەو کردەوەیە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەی دادەنێت، هەروەها دژی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باشە”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتیدەکاتەوە عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ ململانێکان و یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە دەرەکییەکان.

هەر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا کە ماوەی دوو ڕۆژە دەستیپێکردووە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تورکیای دراوسێ بەبێ ئەوەی مافی هەبێت و هیچ بیانوویەکی هەبێت خاکی عێراق بۆردوومان دەکات.

سەدر هۆشداری دەداتە تورکیا و ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەو بۆردوومانانە دووبارە ببنەوە “بێدەنگ نابین”، عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە، قبوڵی دەستدرێژی و دروستکردنی ناسەقامگیری بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناکات.

شەوی یەکشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (کلیل چنگ)ی بەبیانووی بوونی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، دواتر تورکیا ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆستەکانیان ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: یاسای تاپۆكردنی زیادەڕۆكان زەویی بازرگانی ناگرێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای زیادەڕۆییەكان، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كرا، ئەو زەوییانە ناگرێتەوە كە ڕەگەزی بازرگانیان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.…
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share