ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغ بە قۆناغی خەرجکردنی مووچە دەکات و رۆژی سێشەممەش، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق رۆژی دووشەممە، مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت و رۆژی سێشەممە، راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆراندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هاوکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان بچنە ئاستێکی باڵا

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، مەترسییەکانی تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە و جموجوڵەکانی چەكدارانی داعش بەردەوامە، بۆیە پێویستە هاوکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکانیش…
Total
0
Share