وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ناوی 200 هەزار خێزانی کەمدەرامەتمان بۆ بەغداد ناردووە

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری هەرێمی کوردستان، ناوی 200 هەزار خێزانی کەمدەرامەتمان بۆ بەغداد ناردووە و چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەین.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوو پاش دروستبوونی قەیرانی دارایی هاوکاریی دارایی 88 هەزار خێزان بڕدرا و تا ئێستا نەبەستراوەتەوە، ئەوەی نوێ بێت سەبارەت بەم بابەتە، لە ڕابردوودا زیاتر لە 200 هەزار ناوی خێزانمان ڕەوانەی بەغداد کردووە، تاوەکو ئەو هاوکارییەی لەوێ دابەشدەکرێت، بەسەر ئەو 200 هەزار خێزانە دابەشبکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کێشە سیاسییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەردەوامن، ئەو دۆسیەیە نەچووەتە پێشەوە، بەڵام ئێستا حکومەتێکی نوێ پێکهێنراوە و دەبێت یاسای بودجە پەسەندبکرێت، ئەوکاتە جارێکی دیکە ناوەکان ڕەوانە دەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share