ئەم شوێنانە ناویان لە لیستی مووچەكەدا نییە و وەزارەتی دارایی روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ” جگە لە بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان، وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە خشتەكەدا نییە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە خشتەكەدا نییە، لەبەرئەوەی تەموویلەكەیان لەبەغداوە نەهاتووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەی دروستبووە.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە كە بە دوو رۆژ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەهێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
Total
0
Share