نەژاد عەبدوڵا: بە یەکگرتووییەوە کار بۆ بونیادنان دەکەین

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند، بەشانازی و یەکگرتووییەوە کار بۆ بونیادنان دەکەین.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە چەمچەماڵەوە رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باوکئاسا لە خەمی رۆڵەکانماندا بوو لە قەزای چەمچەماڵ.

وتیشی، رۆژی ئاڵا رۆژێکی پیرۆزە، چونکە ئاڵا هێمای نەتەوەیەکە و بەبیرماندەخاتەوە کە لەمڕۆژەدا بە شانازی و یەکگرتووییەوە کار بۆ بەرەوپێشچوونی رۆڵەکانمان لەپێناو بونیادنانی وڵاتەکەماندا بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ، 86 قوتابخانە و خوێندنگە پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە، لەو ژمارەیە 15یان لە کابینەدان و 10 خوێندنگەیان مەترسییان لەسەرە، کە ئێستا هەندێکیان لە نۆژەنکردنەوەدان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: شەش پڕۆژەی گەورە بەڕێوەیە و سلێمانی دەباتە قۆناغێکی دیکە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەش پڕۆژەی گەورە بەڕێوەیە و بەم پڕۆژانە سلێمانی دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە. شاناز بەدران، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share