هەپەگە: پێنج گەریلا بە چەكی كیمیایی شەهیدبوون

وێنەی گەریلا شەهیدەكان وەك ئەوەی هەپەگە بڵاویكردووەتەوە

هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای بڵاوكردەوە و دەڵێت، یەكێكیان بەشێوەی فیدایی و پێنجیشیان بە چەكی كیمیایی توركیا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی پێنج گەریلای لە ناوچەی کوڕەژارۆی باشووری کوردستان بە چەکی کیمیایی تورکیا ڕاگەیاند.

هەپەگە، كە باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستانە، ڕوونیكردەوە، ڕۆژی 23ی ئایار شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەكانیان و سەربازانی سوپای توركیا دروستبوو “لەو شەڕانەدا جگە لەوەی گورزی قورس لە داگیرکەران درا، هەڤاڵمان ڕۆژبین بەشێوەیەکی فیدایی چووەتە سەر دوژمن و تا دوایین هەناسە شەڕی کردووە و شەهیدبووە”.

هەروەها لە نێوان 23 تا 25ی ئایار سوپای تورکیا بەشێوەیەکی نامەردانە چەکی کیمیایی لە کوڕەژارۆ بەکارهێنا، بەهۆیەوە هەڤاڵان (بنەوش، چیا، بێریتان، ڕۆنی و دەڤران) شەهیدبوون، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

هەپەگە ناو و ناسنامەی شەهیدەكانیشی بڵاوكردووەتەوە كە پێنجیان خەڵكی باكوور و یەكێكیان خەڵكی شاری سنە-یە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە كاریگەریی لەسەر نرخی ماددە خۆراكییەكان هەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییان…
Total
0
Share