تەرمی ژمارەیەك كۆچبەری كورد دۆزرایەوە

تیمێكی بەهاناوەچوون لە جەزائیر گیانلەدەستدانی 12 كۆچبەری كوردی رۆژئاوای كوردستان و سوری لە بیابانەكانی وڵاتەكەی رادەگەیەنێت.

كۆمەڵەی (غەوس) بۆ گەڕان و بەهاناوەچوون رایگەیاند، تیمەكانی ئۆتۆمبێلێكیان دۆزیوەتەوە كە لە نزیكیەوە تەرمی 12 كۆچبەر هەبوون لە ناوچەی (بلڤۆر)ی بیابان.

بەپێی كۆمەڵەكە، كۆچبەرەكان، كە لە نێوانیاندا منداڵ هەیە، بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستداوە. جگە لەو كۆچبەرانەش تەرمی دوو جەزائیریش كە پێدەچێت شۆفێر و یاوەریان ببوون دۆزراونەتەوە.

روونیشیكردەوە، قوربانییەكان خەڵكی ناوچەكانی حەسەكە، حەلەب، رەققە و دیمەشقن لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا.

بە درێژایی سیانزە ساڵی رابردوو هەزاران كۆچبەری رۆژئاوای كوردستان و سوریا لە رێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا و لە هەوڵی خۆڕزگاركردن لە شەڕ و ناكۆكییەكانی وڵاتەكەیان بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

ناوی قوربانییەكان:

بابەتی پێشتر

دەرفەتی کارکردن بۆ کەسانی بیانی لە ژاپۆن دەرەخسێندرێت

بابەتی دواتر

مووچە لە هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت و لیستەكان ئامادەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو…
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت. لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی مامۆستایانی…
Total
0
Share