هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆو لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا کەسێک برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی هاوتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر و بارهەڵگرێکی جۆری سکانیادا روویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، شوێنی رووداوەکە لەسەر رێگای جووتسایدی گشتیی سۆران نزیک نەخۆشخانەی ئاشتیدا بووە، کە سەرئەنجام بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.