سەرۆكی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوا لە لایەنەكان دەكات دوای پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوا لە لایەنە سیاسییەكان بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ئارام و شارستانییانە‌، سەركەوتنێكی گەورەیە كە جیهان بە رێزەوە سەیری دەكات، بەڵام ئەوەی ئەم سەركەوتنە تەواودەكات و گەلی كوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێیەتی، ئەوەیە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان، لایەنە سیاسییەكان بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنن.

هاوكات داواشدەكات، حكومەتێك پێكبهێندرێت كە بتوانێت سەقامگیریی پتەوتر و ئابورییەكی بەهێز بهێنێتە‌ ئاراوە و برەوی زیاتر بە مافەكان بدات، پێویستییەكی لەپێشینەی قۆناغ و ئاڵنگارییەكانی ئێستا و بوونیادنانی داهاتووی هاوبەشمانە، ئەوەش بە گیانی پێكەوەیی و تەبایی و هاریكاریی هەموو لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفوور: چەند داواكارییەكمان لەلایەن وەزیری تەندروستیی عێراقەوە بۆ كەركوك بەسەندكران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە و داوكارییەكەشیان بە رەسمی پەسەند كراوە.…
Total
0
Share