سەربڕینی ئاژەڵ لە سلێمانی راگیرا

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارێک، گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان راگرت.

لە کوشتارگەی سلێمانی دوای پشکنینەکانی کوشتارگەکە کۆمپانیایەک کاری پشکنین بۆ گۆشت ئەنجامدەدات، لەبەرامبەر ئەوەدا بڕە پارەیەک وەردەگرێت، ئەوەش گرفتی بۆ خاوەن ئاژەڵ و گۆشتفرۆشان دروستکردووە.

پەیوەندیدار بەو بابەتە، ئاسۆ عومەر، نوێنەری گۆشتفرۆشانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی گۆشت گرانە و ئەو کۆمپانیایەش جارێکی دیکە دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و کەمبوونەوەی لە بازاڕدا.

دەشڵێت، لەبەرامبەر ئەوەدا گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان راگرتووە، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر بازاڕ و تەواوی چێشتخانە و ماڵانیش دەبێت و دەبێتە هۆی کەمبوونەوە و نەمانی گۆشت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەتاوەکو ئەو بڕیارە رانەگیرێت گۆشتفرۆشان ئامادە نین ئاژەڵ سەرببڕن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت

بابەتی دواتر

 قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share