لە سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە

لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەکی کوردسات ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە، بە زوویی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە وتی، هێشتا بە تەواوی نازانرێت بەهۆی چییەوە بووە، لێکۆڵینەوە لە زانینی هۆکارەکەی بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەک نهۆمی باڵەخانەکە گڕیگرتووە کە خێزانێکی تێدا دەژین، زیانی گیانی نەبووە تەنها ئەوەندە نەبێت پیاوێکی ئەندامی خێزانەکە بۆکسی بە شوشەیەکدا کێشاوە و بەو هۆیەوە دەستی بریندار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواری شار: بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە ڕۆژانە نزیکەی 16 تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە، ڕۆژانە 14 بۆ 16 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share