تەرمێك لە نزیک قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە

تەمەنی 55 ساڵە

شەوی ڕابردوو تەرمی كەسێك بە كوژراوی لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو پۆلیسی قەزای بەردەرەش ئاگادارکرایەوە لە بوونی تەرمی کەسێک لە ناحیەی روڤیای سەر بەقەزای بەردەرەش و، ڕاستەوخۆ پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.

وتیشی، “کوژراوەکە تەمەنی 55 ساڵە و بەگولـلە کوژراوە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک کەوتوون، كوژراوەكە ناوی (جەعفەر عەبدولفەتاح)ە و نیشتەجێی ناحیەی شێلادزێ-یە سەر بە قەزای ئامێدی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزینێكی كەمی بەخۆوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share