وەزیری نەوت: عێراق هاوردەکردنی غاز رادەگرێت دوای تەواوبوونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، غازی ئێران سەرچاوەیەکی سەرەکییە لە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەڵام غازی هاوردەکراو بەشی کارپێکردنی سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ناکات.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی غازی پوخت لە عێراق دوو هەزار ملیۆن پێی سێجای تێپەڕاندووە و لەماوەی ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی غازدا تۆمارکراوە.

راشیگەیاند، بەردەوامین لە جێبەجێکردنی 8 پڕۆژەی گەورە بۆ وەبەرهێنانی غاز و قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆر لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت.

روونیشیکردەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وزەی خۆر دابینکردنی 250 مێگاوات لەخۆدەگرێت، جەختیشیکردەوە کۆمەڵێک رێککەوتنیان ئەنجامداوە بۆ وەبەرهێنان لە غازی پەستانی نزمدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: گەیشتنمان بە سەقامگیری ئەگەری کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی زیاترکردووە

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان باوەڕی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لا…
Total
0
Share