محەمەد شیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان کۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، هەریەکە لە سودانی و پزیشکیان رایانگەیاند، گفتووگۆکەمان دەربارەی کۆمەڵێک بابەت و تەوەری گرنگی ناوچەکە بووە و جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردووەتەوە.

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لەبەرچاوگرتنی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە تەوەرێکی گفتووگۆکەمان بوو، هەروەها جەختمان لە سەقامگیری سوریا کردەوە.

هەروەها، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوەدا، پێویستە پەیوەندییە هاوبەشەکانمان گەشەپێبدەین لە بواری وەبەرهێنان و گەشتیاری و پیشەسازیدا و کاربکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە. سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان لە ماڵی حەیدەر عەبادی،…
Total
0
Share