12 هەزار زیندانیکراوی عێراق ئازاددەکرێن

بە بڕیاری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق 12 هەزار زیندانیکراو کە وادەی سزاکانیان تەواوبووە یان سزاکانیان هەڵوەشاوەتەوە ئازاددەکرێن.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتن و دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ راگیراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی تۆمەتباران و دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر رێنمایی راستەوخۆی سەرۆك کۆمار، لیژنەیەکی پێکهێنا، کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی پەیوەندیدار چەندین کۆبونەوەی ئەنجامدا و کارەکانی بوەهۆی ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراو و راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوببوو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابوونەوە.

بابەتی پێشتر

سۆران.. بە هۆكارێكی نادیار ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوت: عێراق هاوردەکردنی غاز رادەگرێت دوای تەواوبوونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share