پێشبینییەكانی كەشناسی: سبەی گەرمیی حەوت پارێزگا دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی پلەی گەرمی لە حەوت پارێزگای عێراق دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان.

دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، كەشوهەوای سبەی هەینی گەرم و خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ پەڵەهەور، پلەی گەرمیی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق كەمێك بەرزدەبێتەوە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور وەك ئەمڕۆ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی پلەی گەرمیی پارێزگاكانی (بەغداد، بابل، میسان، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسڕە) دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان.

هەر بەپێی پێشبینییەكان رۆژی شەممە، كەشوهەوا گەرم و خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەی گەرمی گۆڕانی بەسەردانایەت.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزار: بۆ رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 125 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە

بابەتی دواتر

مردنی حاجییەكی دیكەی هەرێم راگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share