كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و هیچ بڕیارێك لەبارەی مووچەوە نەدرا

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و هیچ بڕیارێك لەبارەی مووچەوە نەدرا

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو لە كۆبوونەوەكەدا پشووی جەژنی قوربان دیاریكرا كە چوار رۆژە و لە 6ی حوزەیران پشووەكە دەستپێدەكات و لە 10ی حوزەیران كۆتایی دێت.

هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە بدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە كۆتاییهات و هیچ بڕیارێك لەبارەی خەرجكردنی مووچەوە نەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: 83%ـی دانیشتووانی هەرێم فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 83%ـی دانیشتووانی هەرێم فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە. نەوزاد شێخ کامیل،…
Total
0
Share