سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی راگەیاند

دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە بڵاویکردەوە، ئەمساڵ بە بەشداریی ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 کەس رێورەسمەکانی حەج بەڕێوەدەچن.

 

دەستەکە ئاشکرایکردووە، لە کۆی ئەو حاجیانەی ئەمساڵ بەشداریی رێورەسمی حەجیان کردووە، ملیۆنێک و 611 هەزار و 310 کەسیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و 221 هەزار و 854 کەسیان لە ناوخۆی وڵاتەکە بەشدارییان کردووە.

لە کۆی ئەو حاجیانەی لە وڵاتانی دەرەوە روویان لە سعودییە کردووە،63.3% یان حاجیانی کیشوەری ئاسیا بوون و 22.3% یان لە وڵاتە عەرەبییەکانەوە بووە، 11.3% یان حاجیانی کیشوەری ئەفریقا بوون و حاجیانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا رێژەی 3.2% یان پێکهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەی تیرۆریستیی سەر فڕۆكەخانەی كابول زیادیكردووە

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، داوا له‌ هاوڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی تیرۆریستییه‌وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی…
Total
0
Share