هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان رادەگیرێت

لە مەرزی پەروێزخان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگرێت و هاتوچۆی گەشتییاران ئاسایی دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا مەرزی پەروێزخان ئاماژە بەوەدەكات، ئاگاداری سەرجەم بازرگانان و شۆفێران و نووسینگە و كاسبكارانی ناو حەرمی دەروازەكەمان دەكەینەوە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و لە دووم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆكان ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
Total
0
Share