بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە 2022دا زیاتر لە هەزار و 300 رووداو تۆمارکراون

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردوودی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە هەزار و 360 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە.

لە ئامارەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، لە سەرتاسەری ساڵی 2022دا هەزار و 360 ڕووداوی جۆراوجۆر روویانداوە، 469 رووداویان لە ناوشار و 891یان لە دەرەوەی شار بووە.

هەروەها رووداوەکان 308یان رووداوی ئۆتۆمبێل و 115یان رووداوی غاز بووە و 644 لە رووداوەکان کارەبا بوون.

لە رووداوەکاندا 38 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش لە ئاودا خنکاون، هەروەها 169 کەس بوون و 115 کەسیش رزگارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share