پۆلیسی دارستانی سلێمانی: دوو هەزار دۆنم زەوی سوتا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە سنووری ماوەت دوو هەزار دۆنم زەوی و پاوان سوتا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، “لە شاخی گردەڕەشی گوندی بەرگوردی قەزای ماوەت، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و دوو هەزار دۆنم زەوی و پوش و پاوانی ناوچەکە سوتا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام بوونی مین و تەقەمەنی، ئاستەنگی بۆ کارمەندان دروستکرد، بۆیە نەتوانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جگە لە سوتانی دوو هەزار دۆنم زەوی، زیاتر لە 20 دۆنم لە ڕەز و باخی هاوڵاتییانیش سوتا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان دەكەن. سەباح حەبیب پەرلەمانتاری…
Total
0
Share