ئەمڕۆ پێنج شەممە زیاتر لە 60 چەك بە دەستی هێزی بەناو (دووپشك) لە لالەزار پەیوەندییان بە هێزەكانی دژەتیرۆر كوردستان_CTG، كرد.
لە لێدوانێكی میدیاییشدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، كە ماوەی زیاتر لە دووساڵە بەكاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندیی كەسی و پاوانخوازیی تایبەتی لالەزار و چەندین كاریان لە دەرەوەی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان پێ ئەنجامدراوە دژی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و ناوچەكە.
ئەو چەكدارانە وەكخۆیان ئاماژەی بۆدەكەن لەلایەن (پارتی و پاراستن)ەوە، مووچە و بودجەیان بۆ دابینكراوە و فەرمانیان بۆ هاتووە كە ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایی ئەم هێزە كە بەشێكی زۆریان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون.
ئەو پۆلە گەنجە خوێنگەرمە، وەك خۆیان روونیانكردووەتە هەموو جووڵە و ئاڕاستەكانیان لەلالەزار بە بڕیاری پاراستن بووە بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بە چاوساغی ئەو تاقمە دەركراو و داواكراوەی لە لالەزار كاردەكەن.