گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی شارەزوور بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی بەناوی (باكۆ) دانیشتووی قەزای شارەزوور فیشەكی لەدەست دەرچوو، بەهۆیەوە خۆی و دایكی برینداركرد.

پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گەنجەكە گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەكە وتیشی، “لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و پەڕاو بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

پوتین: پلانەكەمان لە ئۆكرانیا نەگۆڕاوە

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی عەلی خامنەیی ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share