لە تۆپبارانێکی تورکیادا لە عەین عیسا خێزانێک کۆمەڵکوژکران

گوندێکی عەین عیسای ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپباران کرا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک کۆمەڵکوژکران.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، دەوڵەتی تورکیا تۆپبارانی ماڵێکی لە گوندی سەفاویە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە کانتۆنی گرێ سپی، کردووەتە ئامانج و چوار ئەندامی ئەو خانەوادەیەی کۆمەڵکوژ کردووە.

ئەو کەسانەی لە تۆپبارانەکەدا گیانیان لەدەستداوە، زەیدان خەلیفە 54 ساڵ، منداڵەکانی، زەیدی تەمەن 12 ساڵ و مونا و هودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی: سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی دەڵێت، “سەرجەم تیمەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاككردنەوەی رێگاكان و ئاسانكاریكردن بۆ هاتوچۆی شۆفێران”.…
Total
0
Share