نوێترین زانیاری لەبارەی بودجە و دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە خشتەی بودجە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواخرا، پێشتریش لیژنەی دارایی دەنگی لەسەردا و پەسەندیكرد.

كەمێك پێش ئێستا موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت بڕیاریدا دانیشتنی ئەنجومەنەكە تایبەت بە خشتەی بودجە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخات.

ئەگەرچی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران هۆكاری دواخستنەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی وتەی پەرلەمانتاران بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوەیە.

پێشتر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر خشتەی بودجە دوای زیادكردنی بڕی دوو ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان.

ئەحمەد مەزهەر جبوری، جێگری سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند، لیژنەكەیان ئێوارەی دوێنێ بە ئامادەبوونی 17 ئەندام كۆبووەوە و بە كۆی دەنگ خشتەكانی بودجەی پەسەندكرد دوای زیادكردنی دوو ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان، كە بەپێی چڕیی دانیشتووان دابەشدەكرێت بەسەریاندا.

روونیشیكردەوە، زیادكردنی ئەو بڕە بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن بووە لەگەڵ حكومەتدا.

جبوری ئەوەشی وت، خشتەكان رەوانەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كراون بۆ دەنگدان لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share