چرۆ حەمەشەریف: رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە”.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئێستا رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و 178 ئەندامی ئەنجومەن ئامادەی دانیشتنەکەن بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە”.

وتیشی، “سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی ئامادەی دانیشتنەکەن و تادێت ئەندامی زیاتری ئەنجومەنەکە دێنە نێو دانیشتنەکە و هیوادارین ئەمڕۆ بەرهەمی ماندووبوونەکانمان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ببینین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: بەشێک لەهۆکاری لافاوەکە بۆ ئەو کارە خراپانە دەگەڕێتەوە لەپرۆژەکاندا کراون

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆ هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەیان بۆ چارەسەری کێشەکە و خەمڵاندنی…
Total
0
Share