راپۆرتێک: تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق 5 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

بەگوێرەی راپۆرتێک، تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق 5 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

روانگەی ئابوریی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبی لەناو ئەو وڵاتانەیە کە نرخی کارەبا تێیدا نزمترینە، هەروەها باجی گومرگیی لەنێوان 1 دۆلار و 50 سەنت بۆ 4 دۆلار 60 سەنتە بۆ هەر کیلۆواتێک لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا تاوەکو مانگی نۆی 2025، گەیشتووە 5 تریلیۆن و 60 ملیۆن دینار، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە باشترین دۆخی خۆیدا گەیشتووەتە 28 هەزار مێگاوات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، %98ی سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بریتییە لە غاز و بەرهەمە نەوتییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد سووربێت لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردەبكرێت ئەوا…
زیاتر ببینە

لە زیندانەکانی عێراقەوە منداڵێکی مەغریبی رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە

منداڵێکی مەغریبی دوای بەسەربردنی حەوت ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی عێراق رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە. چیرۆکی منداڵە مەغریبییەکە لەوەوە دەستپێدەکات،…
Total
0
Share