ژنێك بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، دوای گیانلەدەستدانی ژنێكی تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی ناحیەی ریاز ئەنجامی پشكنینەكەی گەڕایەوە و دەركەوت هۆكاری گیانلەدەستدانی دەگەرێتەوە تووشبوون بووە بەتای خوێنبەربوون.

ئاشكراشیكرد، دوێنی پێنجشەممە ئەنجامی پشكنینی خوێنی ژنێكی تەمەن 25 ساڵ دانیشووی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە دەرچووە كە ئەو ژنە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، ئەو ژنەی گیانیلەدەستداوە پێشتر كاری ئاژەڵداری لە گوندی مقام لە ناحیەی ریاز كردووە دوای تووشبوونی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بەر لە دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكەی گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ كوشتنی سەركردەیەكی باڵای داعشی بە هاوكاری هێزەكانیان لەگەڵ عێراق و هەرێم راگەیاند

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هاوكاری هێزەكانی حكومەتی هەرێم و عێراق، كوشتنی بەرپرسێكی باڵای داعش و چەنت تیرۆریستێكی…
Total
0
Share