حكومەتی عێراق بڕیاریدا 100 هەزار دینار جەژنانە دابەشبكات

حكومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بداتە منداڵانی بێ دایك و باوك كە لە تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی تۆماركراون.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێك دران و لەوانەش پێدانە جەژنانە بە منداڵانی بێ دایك و باوك.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بە منداڵانی بێ دایكم و باوك كە لە تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی تۆماركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە كاندیدكراون

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو وەزارەتانەی بەر كورد دەكەون و كاندیدەكانیان یەكلاكراونەتەوە وەزارەتەكانی داد…
Total
0
Share