هەشت کەس لەسێدارەدران کە لە زیندانەکانی عێراقەوە هەوڵی رێکخستنەوەی داعشیان دەدا

دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت تاوانباردا جێبەجێکردن کە لە زیندانەکانەوە هەوڵی رێکخستنەوە و بونیادنانەوەی داعشیان دەدا.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاویکردەوە، “سزای لەسێدارەدان بەسەر هەشت تاوانباردا جێبەجێکراوە کە لە زیندانەکانی تاجی و کەفل و کەرخ رێکەوتبوون و کاریان بۆ ئەوەدەکرد لە ناو زیندانەکانەوە داعش بونیادبنێنەوە و پیلانیان بۆ هەڵاتن دانابوو”.

ئاشکراشیکرد، “تاوانبارەکان دانیانبەوەدا ناوە، کە کاریان بۆ رێکخستنەوەی داعش لەناو زیندانەکان و دووبارە دانانەوەی ئەمیر و فەرماندە و سەرکردەکانیان و بەستنەوەیان بە رێکخراوەکەوە دوای ئازادبوونیان کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکە بەپێی ماددەی چواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکراوە و جێبەجێکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share