شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “رۆژانە بە دوو تیم كاری چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن و ئەمڕۆ یەكشەممە تیمەكانمان قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی عەقارییان تەواوكرد”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “رۆژانە بە دوو تیم كاری چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن و تیمی ستافی “فاریشە” كە تایبەتە بە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان و قیرتاوكردنی بە بەكارهێنانی ئامێری فاریشە ئەمڕۆ یەكشەممە تیمەكان قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی عەقارییان تەواوكرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، دەستكراوە بە چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی راپەڕین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: ئەوانەی پەرژینی دەوری بەشەناوخۆییەکانیان تێکداوە سزادەدرێن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک خوێندکار لە بەشەناوخۆیی کامپی نوێی زانکۆ ژمارەیەک خوێندکار پەریژینی بەشەناوخۆییەکەیان تێکداوە، لیژنە بۆ…
Total
0
Share