پڕۆژەی دروستكردنی پۆندی تارین لە كەسنەزان لە قۆناغی جێبیەجێكردندایە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی دروستكردنی پۆندی تارین بە گوژمەی 640 ملیۆن دینار لە قۆناغی جێبەجێكردندایە كە بە تەواوكردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی لەو سنوورەكە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە پڕۆژەی دروستكردنی پۆندی تارین لە ناحیەی كەسنەزان بە گوژمەكەی 640 ملیۆن دینارە و ماوەی تەواوكردنیشی 360 ڕۆژە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم پڕۆژەیە ئاوی باران و لافاو كۆدەكاتەوە و دەبێتە هۆی زیادكردنی ئاوی ژێرزەوی، ئەمە جگە لەوەی كە سوودێكی زۆری بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری ناوچەكە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share