لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لە کەرتی گەشتیاریدا تۆمارکردووە

وڵاتی سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا تۆمارکردووە لەبواری گەشتیاریدا و راپۆرتێکی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە سعودیە نۆ پلە بەرزبووەتەوە.

لەسەر ئاستی جیهانی، سعودیە لە رووی زۆری ژمارەی گەشتیارانەوە پلەی 41ی گرتووە بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی کۆڕبەندی جیهانی و لەنێو وڵاتانی ناوچەکە ئیماڕات بوونی هەبووە، کە پلەی 18ی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردووە و لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە لە پلەی یەکەمدایە، بەڵام سعودیە گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

لە راپۆرتی پێوەرەکانی گەشەپێدانی گەشتیاری و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2024 ئاماژە بەوەکراوە، کەرتی گەشتیاری و گەشتوگوزار لە وڵاتانی خاوەن داهاتی بەرز لە ناوچەکە و بەتایبەت وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو سودمەندن لە چەند هۆکارێک لەوانە کوالیتی ژێرخانی گەشتیاری و گواستنەوە و ئاستی بەرز لە ئاسایش و سەلامەتی کەسی.

 

بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی هەولێر كۆنترۆڵكرا و بەهۆی رووداوەكەشەوە سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: بیرکردنەوە لەو یادەوەرییانەی تووڕەت دەکەن زیان بە دڵ دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا

 بەپێی رێکەوتنێک ئەمڕۆ ئاگربەستێک بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە بەشی باشووری کەرتی غەززە راگەیەندرا. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share