گرۆسی وێنەیەکی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانکردنی وێستگەی زاپۆریژیا بڵاودەکاتەوە

ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای چوون بۆ وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرش و بۆردومان بووەوە.

لە تویتێکدا گرۆسی نووسیویەتی، “نوێنەرایەتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر ڕێگای چوونن بۆ وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لەسەر ئێمەیە ئاسایشی ئۆکرانیا و ئاسایشی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپا بپارێزین”.

جەختیکردووەتەوە، ئەمادەکارییەکانی تیمەکەیان بۆ چوونیان بۆ وێستگەکە تەواوبووە و لەم هەفتەیەدا دەگەنە ئەوێ.

وێستگەی زاپۆریژیا گەورەترین وێستگەی وزەی ئەتۆمە لە ئەوروپا، لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕوسیادایە.

بەڵام ئەرکی کارپێکردن و بەڕێوەبردنی وێستگەکە هێشتا لەلای فەرمانبەرە ئۆکرانییەکانە، وێستگەکە لەم ماوەیەی کۆتاییدا ترس و دڵەڕاوکێی زۆری دروستکرد بەهۆی ئەوەی هەریەکە لە ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکترییان بە بۆردومانکردنی تۆمەتبار دەکرد.

ناکۆکییە زۆرەکانی هەردوولا لە دەوروبەری وێستگەکە مەترسیی ڕوودانی کارەساتی ئەتۆمی لەو ناوچەیە زیاتر کرد، بەرپرسانی ئۆکرانیا هەوڵێکی بەرفراوانیاندا بۆ پاراستنی دەیان هەزار خەڵکی دانیشتووی نزیک لە وێستگەکە لە تووشبوونیان بە شێرپەنجە لە ئەگەری مەترسیی تێشکدانەوە، ئەویش بە دابەشکردنی یۆدیدی پۆتاسیۆم.

هەریەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆکرانیا داواکی کشانەوەی سەرجەم هێزە سەربازییەکانیان لە دەوروبەری وێستگەکە کرد بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو وێستگەیە ناکرێتە ئامانج.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕافایل گرۆسی چەند جارێک داوایکردووە کە ڕێگەبدرێت ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بچنە وێستگەکە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە و سووربوو لەسەر “مەترسیی ئەگەری ڕوودانی کارەساتی ئەتۆمی”.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕەزامەندیدا لەسەر ئەوەی تیمی ئاژانسەکە سەردانی ئەو وێستگەیە بکەن بەمەرجێک بەناو خاکی ئۆکرانیادا تێپەڕن نەک خاکی ڕوسیا.

 

بابەتی پێشتر

بەردەوامبە لە سەماکردن.. هیلاری کلینتۆن بۆ پاڵپشتی لە سەرۆکی فینلەندا وێنەی سەمای خۆی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

سێ مێردمنداڵ بە ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share