ڕوسیا هەناردەكردنی غازی بۆ وڵاتێكی دیكە ڕاگرت

ڕوسیا هەناردەکردنی غازی بۆ وڵاتی لاتیڤیا ڕاگرت، بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی کشانەوەی گاز لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕوسیا هەناردەکردنی غازی بۆ وڵاتی لاتیڤیا ڕاگرتووە، ئەویش بەهۆی پابەند نەبوونی ئەو وڵاتە بە مەرجەکانی کڕینی غازەوە.

پێشتر، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بڕیاریدابوو، ئەو وڵاتانەی دۆستی ڕوسیا نین دەبێت پارەی غازەکە بە ڕۆبڵ بدەن، بەڵام چەند وڵاتێك بە بڕیارەكەوە پابەند نەبوون.

ئەوەش وایكرد ڕوسیا هەناردەکردنی غاز بۆ هەریەک لەوڵاتانی هۆڵەندا، دانیمارک، پۆڵەندا، بولگاریا و فینلەندا ڕابگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share