دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرسامیی خۆی بە یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەردەبڕێت و دەڵێت: کەس لەو باشتر نییە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social نووسیویەتی، “کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی مەزنی تۆپی پێیە، کەمێک لەمەوبەر تەلەفۆنی بۆ کردم بۆ ئەوەی سوپاسم بکات بەهۆی سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسێکی ناوازەیە، نەک تەنیا لە رووی وەرزشەوە، بەڵکو لە رووی کەسایەتیشەوە. کەس لەو باشتر نییە.