رۆژی جیهانیی کیسەڵ-ە

ئەمڕۆ 23ی ئایار بە رۆژی جیهانیی کیسەڵ دیاریکراوە.

ئەمڕۆژە لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکییەوە بە ناوی ART دیاریکراوە، وەک هاندانێکی مرۆیی و جیهانی بۆ پاراستنی کیسەڵەکان.

وا باوە کە کیسەڵ گیانلەبەرێکی خاوە، بەڵام کیسەڵەکان دەتوانن بەخێرایی تاوەکو 35 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا لە ئاودا مەلە بکەن، بەتایبەت کیسەڵە ساواکان.

هەروەها لە وشکانیشدا کیسەڵەکان دەتوانن بە خێرایی 0.21 بۆ 0.48 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕۆن.

کیسەڵ بە کۆنترین گیانداری سەر زەوی دادەنرێت، دەتوانێت هەم لە ئاو هەم لە وشکانیشدا بژی، لە رێگای هێلکەوە زیاددەکات، لە ساڵێکدا دوو بۆ سێ جار هێلکە دەکات کە لەنێو لم یان قوڕدا دایان دەنێت، نزیکەی 200 هێلکە دەکات و بە نزیکەی دوو بۆ سێ مانگ دەتروکێن.

تایبەتمەندی کیسەڵ بەپێی جۆرەکانی دەگۆڕێت، نێر و مێی کیسەڵ بەپێی کەشوهەوا دەگۆڕێت، ئەگەر پلەی گەرمی زۆر نزمبێت هێلکەکە کیسەڵی نێر دەردەچێت،  ئەگەر پلەی گەرمی مامناوەند بێت کیسەڵی مێ دەردەچێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share