زیرەکیی دەستکرد 300 ملیۆن کەس بێکار دەکات

پسپۆڕان پێشنییان کردووە کە شۆڕشی زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت 300 ملیۆن هەلی کار لە سەرانسەری جیهاندا کۆتایی پێبهێنێت لەسەردەستی مرۆڤ .

بەپێی راپۆرتێکی گروپی دارایی “گۆڵدمان ساکس”، ئابووریناسان پێیان وایە 18%ی کارەکان لەسەر ئاستی جیهان دەتوانرێت بە تەکنەلۆژیا ئەنجامبدرێت، لەگەڵ ئەوەەشدا پێشبینیی ئەوە دەکرێت کە کاریگەرییەکان لە وڵاتانی ئابووریی پێشکەوتوودا قووڵتربن بەراورد بە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان.

ئابووریناسان دەڵێن، پێشبینی دەکرێت کارگێڕان و پارێزەران زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بێت بەراورد بەو پیشانەی کە پێویستیان بە هەوڵی جەستەیی یان کاری مەیدانی هەیە وەک کاری بیناسازی و چاککردنەوە.

لە ئەمریکا و ئەوروپا، نزیکەی دوو لەسەر سێی کارەکانی ئێستا “دەبنە ئۆتۆماتیکی AI” و بەپێی خەمڵاندنەکانی گۆڵدمان ساکس، هەموو ئەو کارانە بە تەواوی لەلایەن AI ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی: باران و خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

خەولێكەوتنی شۆفێرێك رووداوی هاتوچۆی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share