(ڤیدیۆ) میلان بە دوو گۆڵ تۆینۆی تێپەڕاند و لە لوتکەدا جێگیربوو

میلان بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی میلان بردنەوەی بەرانبەر تۆرینۆ تۆمارکرد.

ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی تۆرینۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی لۆمپاردییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 25 و 36ی تایمی یەکەم لەلایەن ڕافائێل لیاو و فرانک کیسی (لێدانی سزا) تۆمارکران.

بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی یانەکانی کالچیۆ هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو، میلان بە 40 خاڵ لە لوتکەدا جێگیربوو.

ئەنجامەکانی تر:

بینیڤێنتۆ 1-4 ئاتالانتا

جێنەوا 2-0 بۆلۆنیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share