بەفەرمی.. دۆڕاندنی یونایتد، مانچستەر سیتی کردە پاڵەوانی پریمەرلیگ

ئەمشەو، سێشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاری هەفتەی 35ی پریمەرلیگی بەرانبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد، بەپێی ئەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بووە پاڵەوانی وەرزی 2020/2021ی خولی نایابی ئینگلیزی.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری لیستەر سیتی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی بڕیندان ڕۆجەرز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی یونایتد لە خولەکی 15 لەلایەن ماسۆن گرینوود، گۆڵەکانی لیستەر لەلایەن لوک تۆماس و کاجلار سوینکۆ لە خولەکەکانی 10 و 66 دا تۆمارکران.

https://streamable.com/6ipptz

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆی 35 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی لە 70دا وەستایەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوون، لیستەر سیتیش لە پلەی سێیەمدا بە 66 خاڵەوە جێگەی خۆیی کردەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان بەر لە سێ هەفتەی کۆتایی پریمەرلیگ، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ و جیاوازی 10 خاڵ بەرامبەر نزیکترین ڕکابەری، بووە پاڵەوانی وەرزی 2020/2021ی خولی شێرەکانی ئینگلتەرا.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخەوە ڕادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی فاتی لە مەترسیدایە

دوێنێ باوكی فاتی لەگەڵ پزیشكەكانی یانەی بەرشلۆنە كۆبووەوە، بۆ ئەوەی داهاتووی كوڕەكەی یەكلاییبكاتەوە، بەڵام بەنادیاری ماوەتەوە. فاتی توشی…
Total
1
Share