جامی دەیڤیز.. میدڤیدێڤ ڕوسیای خستە بەرامبەر ئیسپانیا

ئەستێرەی تێنسی ڕوسیا، دانیێل میدڤیدێڤ بە ئاسانی بردنەوەی لە قۆناغە ئامادەکارییەکانی جامی دەیڤیز تۆمارکرد.

تێنسزانی ڕوسی دانیێل میدڤیدێڤ لە قۆناغی یەکەمی جامی دەیڤیز ڕووبەڕووی ئیمیلیۆ گۆمێزی کۆڵۆمبی بووەوە، توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام و زۆر بە ئاسانی و لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا بردنەوە بەدەستبهێنێت (0-6)، (2-6).

میدڤیدێڤ توانی بەردەوامی بە زنجیرەی بردنەوەکانی تیمی ڕوسیا بدات، دوای ئەوەی ڕۆبلێڤ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کویرۆزی بردەوە.

لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانیشدا تیمی ڕوسیا بەرامبەر بە تیمی ئیسپانیا یاریدەکات، براوەیان دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامە ناودارەکە.

لەلایەکی دیکەوە، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و ئەستێرەی یەکەمی جیهان، توانی بردنەوە بەرامبەر بە لینارد ستروفی ئەڵمانی تۆماربکات (2-6)، (4-6)، بەو ئەنجامەش بردنەوەکانی سڕبیای لەگەڵ ئەڵمانیا هاوتاکردەوە (پێشتر دۆمینیک کوبفێری ئەڵمانی لە کراینۆڤیچی سڕبی بردبووەوە).

بابەتی پێشتر

شۆفێری تیمی فێراری داوای ڕوونکردنەوە لە (فیا) دەکات

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح داوای هاوئاهەنگیی خێرای پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share