(ڤیدیۆ) وێستهام، چێڵسی لە پلەی (9)دا وەستاند

یانەی وێستهام یونایتد لە یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشا.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، وێستهام یونایتد لە یاریگای نێودەوڵەتیی لەندەن میوانداریی چێڵسیی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “بلوز” لە خولەکی 16 لەلایەن جواو فیلێکسەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 28 لەلایەن ئیمێرسۆنەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (31) و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، وێستهام بە (20) خاڵەوە بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی (17)وە چووە پلەی (15).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٨ی ئه‌یلولی 2021‌، پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕی…
Total
0
Share