بەشێک لە کارەکانی بەشی نوێی درامای گەردەلول لەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال دەبێت

دەرهێنەری درامای گەردەلول رایگەیاند، بەشێک لەکارەکانی بەشی نوێی دراماکە لەسەر گەرمیان و شاڵاوی ئەنفال دەبێت.

لە میانەی سەردانێکی ستاف و دەرهێنەری درامای گەردەلول بۆ ناوچەی گەرمیان لەلایەن سەرپەرشتیاریی ئەو ئیدارەیەوە پێشوازیان لێکرا و جەلیل زەنگەنە، دەرهێنەری دراماکە ئاماژەی بەوە کرد، ”ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنی بەشی چوارەم و پێنجەمی درامای گەردەلول دەستپێکردووە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ”بەشێک لەکارەکانیان لەسەر گەرمیان و شاڵاوی ئەنفال دەبێت و داواشیکرد ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی سنوورەکە هاوکاریان بێت”.

لەو بارەیەوە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی گەرمیان جەختیلەوە کردەوە، ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی حکومەت لە سنوورەکە، هاوکار و پشتیوانی ستافی دراماکە دەبێت بۆئەوەی بتوانن سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجام بدەن.

بابەتی پێشتر

بۆچی وڵاتی چین بە وڵاتی كرێكاران ناودەبرێت؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە سەردانی هەڵەبجەدا لە نزیكەوە گوێبیستی سەرنج و پێشنیارەكانیان بووم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share