ئایا تاکە یانە کوردییەکەی سوید ناوی دەگۆڕێت؟

ماوەی زیاتر لە مانگێکە پێشنیازکراوە کە ناوی یانەی داڵکورد، کە تاکە یانەی بە ناسنامە کوردە لە وڵاتی سوید بگۆڕێت بۆ “برایەتی” ئەمە ناڕەزایەتی توندی لایەنگران و بەشێک لە دەستەی یانەکەی لێکەوتەوە، بەڵام وەک دەردەکەوێت یانەکە پەشیمان بووەتەوە لە گۆڕینی ناوەکە.

گۆڕانکارییەکان تەنها ناوی یانەکە نەبوو بەڵکو بڕیاربوو لۆگۆکەیان بەتەواوی بگۆڕن کە ئاڵای کوردستانە و بگۆڕێت، بەڵام پێشنیازەکە جێبەجێ نەکرا.

لەبارەی گۆڕانکارییەکانەوە شوکری دەمیر، سکرتێری یانەی داڵکورد بە ڕادیۆی سوید، بەشی کوردی ڕاگەیاندووە، “بڕیاربوو بە گۆڕینی ناوی یانەکە لایەنگران و هەوادارانی یانەکە زیاتر کۆبکرێنەوە و ڕۆڵی هەبێت لە زیادکرنی لایەنگرانی، بەڵام ئەم پرسە لە کۆنگرەی یانەکە دەرهێنرا”.

ئەگەرچی یانەی داڵکورد کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، بەڵام پرسی گۆڕینی ناوەکەی بە “برایەتی” باس نەکرد و تەوەری گفتوگۆ نەبوو، بۆیە ناوی یانەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بڕیاربوو لۆگۆی یانەی داڵکورد کە ئاڵای کوردستانە و دوو ئەسپی تێدایە، بگۆڕێت بە سەری بزنە کێویییەک کە بەشێوەیەکی ناڕون ئاڵای کوردستانیشی تێدایە.

پێشتر یانەکە لەبارەی گۆڕینی ناوەکەوە ڕایگەیاندبوو کە دەیانەوێت بە دانانی بزنە کێوییەک کە نیشانەی ژیانی سروشتییە لە شاخەکانی کوردستان و دانانی ناوی برایەتی وەک کۆکەرەوەی کۆی کوردەکانی جیهان خۆیان نوێ بکەنەوە.

یانەی داڵکورد لە وڵاتی سوید لە ساڵی 2004 وە دامەزراوە و چەندجارێک لە خولی پلەیەکی یانەکانی سوید (Superttan) یاریکردووە.

لە سەرەتادا لەلایەن چەند پەنابەرێکی کوردی وڵاتەکەوە دروستکرا و لە خولی پلە ٧ی وڵاتەکە یاری دەکرد، بەڵام دواتر بە هەوڵی چەندین کوردی پارچە جیاوازەکانی کوردستان یانەکە پێشخرا.

بابەتی پێشتر

كازمی: ئینتەرنێت بەهێزبكەن و سەرپێچیكاران سزابدەن

بابەتی دواتر

عوسمان بایدەمیر: هەرێمی کوردستان ئومێدی هەموو کوردێکە+وێنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەستپێدەكەنەوە و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش یارییەكانی جام بەڕێوەدەچن. خولی ئیسپانیا…
Total
0
Share