هەڵەبجە.. بۆ یەكەم جارناوبینی نازووری سییەكان ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ یەكەم جارناوبینی (نازوور)ی سییەكان ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

لە هەنگاوێكی نوێ و بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار ناوبینی (نازوور)ی سییەكان لە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیاویی بۆ دوو نەخۆشی ئازیز لە پارێزگای هەڵەبجە لە لایەن دكتۆر ڕزگار پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و بۆرییەكانی خوێن ئەنجامدرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستخۆشی زۆرمان بۆ دكتۆر رزگار و تیمی یاوەری لە پەرستار و كارمەندانی تەندروستی هەیە بۆ پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە. لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share