گەرمیان.. باوكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵەكەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا

لە گەرمیان باوكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵێكی خۆی شێلا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، منداڵەكەی گیانی لەدەستداوە، پۆلیس دەڵێت، “بە هەڵە بووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، “بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی نیسان، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو”.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بە وتەی باوکەكە، منداڵەکەی ناوی (لاهور) بووە و تەمەنی سێ ساڵان بووە، بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بە هەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، وەك پۆلیس ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی 6ی نیسان، لە ڕوداوێكی هاوشێوەدا لە ناحییەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیاسپۆرتاج بە هەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی (ئیناس محەمەد حسێن) شێلا كە خوشكەزای خۆی بوو، پاش گەیاندنی منداڵەكە بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی…
زیاتر ببینە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: میران بەکر لەژێر کاریگەریی ماددە کهولیـ.ـیەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە

راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت، میران بەکر ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگاکەمانەوە…
Total
0
Share