وەزارەتی ڕۆشنبیری لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی دارایی میدیاکان دەکات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی دارایی میدیاکان دەکەن، هەرەوەها ڕێبەری میدیایی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری میدیایی دادەنێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان کۆبوونەوەی لەگەڵ له‌ جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، نوێنه‌ری تایبه‌تی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، دارایی و ئابووری و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ده‌سته‌ی گشتیی مافی مرۆڤ ئەنجامدا بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەت بۆ پرسە ڕۆشنبیری و میدیاییەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی دارایی میدیاکان لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەروەها بڕیاردرا، بەپێی پێوەرە یاساییەکان بەدواداچوون و ڕێکخستنەوە بۆ کاری میدیایی بکرێت، دروستکردنی ڕێبەری میدیایی و ڕێکخستنەوەی ڕێکلامی بازرگانیش یەکێکی دیکە بوو لەو پرسانەی باسیان لێوەکرا.

بابەتی پێشتر

دەوامی مامۆستایان زیاددەكرێت

بابەتی دواتر

وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی ڕێژەی مردن کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share